بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پاش پەسند کرانی یاسای نوێی کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە کۆمیساریای نوێی هەڵبژاردنەکان سەر بە هیچ حزب و گرووپێکی سیاسیی تایبەت نییە.
ڕاشیگەیاند: ئەندامانی کۆمیساریای نوێ پێکهاتووە لە ٧ دادوەر و دوو چاودێری ماڵی و بە پێی پشک و بە شێوەیەکی ڕوون هەڵبژاردنیان ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەڵوەشانەوەی کۆمیساریای ئێستا، وتی: پەسند کرانی یاسای هەڵبژاردنەکان حەوتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە، پەرلەمانی عێراق پەسندی کردووە کە ئەندامانی کۆمیساریای نوێ لە دادوەران بێت نەک لە حزبەکان و یاسای نوێش بۆ هەڵبژاردن لە ٢٧ بڕگە پێکهاتبێت و هەروەها پەرلەمان لیستی ئەنجومەنی نوێ کۆمیسیۆنێرەکانی هەڵبژاردنی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کردووە و بڕیارە لە مۆڵەتێکی ١٥ رۆژەدا پەسند بکرێن.
..........
340